ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای بڵاوکردنەوەی فایلەکانی ئێپستینی پەسندکرد
رۆژی سێشەممە 18-11-2025 ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 427 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە یەک دەنگی نەخێر، پرۆژەیاسای پابەندکردنی وەزارەتی دادی بە بڵاوکردنەوەی فایلەکانی لێکۆڵینەوەی ئێپستینی پەسند کرد. دەنگدانەکە دوای مانگێک لە ململانێی تووندی نێوخۆی کۆمارییەکان و هەڵوێستی ترەمپ دێت، کە پێشتر پرۆژەکەی بە "فێڵێکی دیموکراتەکان" ناوبردبوو.ترەمپ رۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی وت: "هیچ پەیوەندییەکم بە جێفری ئێپستینەوە نییە. ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر لە یانەکەم دەرمکرد، چونکە پێموابوو کەسێکی نەخۆش و لادەرە."