چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاماری شۆکهێنەر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەبارەت بە لەسێدارەدان لە ئێران

ئاماری شۆکهێنەر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەبارەت بە لەسێدارەدان لە ئێران
خەبات میدیا

ئاماری شۆکهێنەر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەبارەت بە لەسێدارەدان لە ئێران


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەیەکی فەرمیدا، شەپۆلی لەسێدارەدانەکانی ئەم دواییەی ئێرانی بە «ئامرازی سەرکوت و دروستکردنی ترس» وەسف کرد و ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ٣١ کەس لەسێدارە دراون؛ ژمارەیەک کە کۆی گشتیی لەسێدارەدانەکانی ئەمساڵ دەگەیەنێتە ١٢٨٦ کەس. واشنتۆن ئەم ئامارەی بە «بێ‌پێشینە و زۆر جێی نیگەرانی» ناو بردووە.لە پەیامێکدا کە لەلایەن هەژماری فارسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە ئەم لەسێدارەدانانە «دادپەروەری نین»، بەڵکو بەشێکن لە ڕەوتێکی بەئامانج بۆ کپکردنی ناڕەزایەتییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی حکوومەتی ڕژیمی ئاخوندی. لەم  پەیامە هەروەها پیداگریی لەسەر «دادگایی کردنە نادادپەروەرەکان» و «جێبەجێکردنی نهێنیی حوکمەکان» وەک نموونەگەلێک لە پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆیی کردووەتەوە.ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم بەیاننامەیەدا داوای لە ڕژیمی ئاخوندی کردووە هەرچی زووتر سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی خۆی ڕابگرێت و ڕێز لە مافە بنەڕەتییەکانیهاووڵاتییان بگرێت: «گەلانی ئێران شایستەی ئازادی و دادپەروەرین، نەک ترس و توندوتیژی.»

4 مانگ و 11 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاماری شۆکهێنەر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەبارەت بە لەسێدارەدان لە ئێران

ئاماری شۆکهێنەر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەبارەت بە لەسێدارەدان لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن