ماڵپه‌ڕی سی ئێن ئێن به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ئۆفیسی ئۆڤاڵ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات و تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی داهاتو به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا ده‌كات، له كاتێكدا ئیداره‌ی ئه‌مریكا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كاراكاس توند ده‌كاته‌وه.چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بكه‌ن، له‌وانه پیت هێگسێت وه‌زیری به‌رگری و دان كه‌ین سه‌رۆكی گشتی ئه‌ركانی هاوبه‌ش، ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ سوزی وێڵز سه‌رۆكی ئه‌ركانی كۆشكی سپی و ستیڤن میله‌ری جێگره‌كه‌ی .