وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر گرێبەستێکی سەربازی بۆ دابینکردنی هێلی کۆپتەر بۆ سعوودیە بە بەهای نزیکەی یەک ملیار دۆلار، تێیدا پیداگریی کردەوە کە سعوودیە هاوپەیمانێکی سەرەکیی دەرەوەی ناتۆی ئەمەریکایە.ئاژانسی هاوکاریی ئاسایشی جەنگی ئەمەریکا سەر بە پێنتاگۆن، ڕەزامەندیی خۆی لەسەر سێ گرێبەستی سەربازیی گەورە بۆ وڵاتانی سعوودیە و بەحرەین دەربڕی، کە کۆی گشتییان دەگاتە نزیکەی 1.5ملیار دۆلار. ئەم هەنگاوەش دوای پتەوبوونی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی و ڕیاز دێت.بەگوێرەی بەیاننامەکەی پێنتاگۆن، پشکی شێر بەر سعوودیە کەوتووە، بە بڕی یەک ملیار دۆلار دوو گرێبەستی جیاوازی بۆ پەسەند کراوە و هەر یەکێکیان بڕەکەی 500 ملیۆن دۆلارە.