کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ئازەر، بەرگری لە بڕیاری دەریاوانێکی ئەمریکی کرد بۆ ئەنجامدانی چەند هێرشێک دژی بەلەمێکی ڤەنزوەلی لە مانگی سێپتەمبەردا، کە گومانی قاچاخی ماددەی هۆشبەری لێ دەکرا. کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ناوبراو مۆڵەتی پێویستی لە پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەرگرتووە.هەندێک لە ڕەخنەگران پرسیاریان لەسەر یاساییبوونی هێرشی دووەم بۆ سەر ئەو بەلەمە و ڕزگاربووانی هێرشەکە دروستکردووە.پێشتر ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردبووەوە کە هێرشی دووەم بە مەبەستی کوشتنی دوو ڕزگاربووی هێرشی یەکەم و بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی هێگسێت ئەنجام دراوە، کە وتبووی «دەبێت هەمووان بکوژرێن».دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئازەر وتی کە ئەو خوازیاری ئەنجامدانی هێرشی دووەم بۆ سەر بەلەمەکە نەبووە. هەروەها وتیشی کە هێگسێت ڕەتیکردووەتەوە فەرمانێکی لەو شێوەیەی دابێت.