بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەز لەگەڵ مۆرگان ئۆرتاگوس، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری لوبنان، کۆبووەوە. ڕۆژنامەی «ئۆرشەلیم پۆست» بڵاویکردەوە کە ئەم دیدارە هاوکات بووە لەگەڵ توندبوونەوەی گرژییە سنوورییەکانی ئیسرائیل و لوبنان. بەپێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە، وەزیری بەرگری و سەرۆکی هەواڵگریی سپای ئیسرائیلیش لەم دیدارەدا ئامادە بوون.بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم گفتوگۆیانە ساڵێک دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بەڕێوەچوو، کە بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن ئەو ئاگربەستە خەریکە لەناو دەچێت.بەرپرسێکی ئەمنی بە ئۆرشەلیم پۆستی وتووە کە ئەگەر گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوونەدات، «خولێکی دیکەی شەڕ لە باکوور بە نزیکەیی مسۆگەرە (حەتمییە).»