دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند کە لێکدانەوە بۆ پێدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لەلایەن ئەمەریکاوە بە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی وەبەرهێنان لە دامەزراوەکانی وزەی ناوچەکە.ترەمپ ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەز، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هێرشەکانی حەوتویی ڕابردووی گرووپە چەکدارەکانی (میلیشیاکانی) عێراق بۆ سەر دامەزراوەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان و داواکاریی بەرپرسانی هەرێم بۆ وەرگرتنی سیستەمی بەرگری، ئەم قسانەی کرد.دوای ئەم هێرشە درۆنییە، بەرهەمهێنانی گاز لەم کێڵگەیەدا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگیرا. لەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی ڕانەگەیەندرا و بەرپرسانی خۆجێیی هێرشەکەیان خستە ئەستۆی ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ڕژیمی ئێران پشتیوانی دەکرێن.پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەم هێرشە، داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردبوو کە سیستەمی بەرگری بۆ پاراستنی ئەم دامەزراوانە و وەبەرهێنانی، بخاتە بەردەستی هەرێم.