بەهۆی بارانبارینی بەخۆڕ کارەساتی گەورەی سرووشتی لە وڵاتانی ئەندەنوسیا، سریلانکا، تایلاند مالیزیا کە دەکەونە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕوویداوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس کوژراون.لە ئەنجامی ئەو لافاوەی ئەو وڵاتانەی گرتووەتەوە ژمارەی ئەوانەی کوژراون و ئەوانەشی بێسەروشوێن بوون بەمشێوەیە:
ئەندەنوسیا؛ 755 کەس کوژراوە و 650 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
سریلانکا: 474 کەس کوژراون
-تایلەند؛ 185 کەس کوژراون
-مالیزیا؛ سێ کەس کوژراون
گۆڕانی کەشوهەوا لەو بەشەی ئاسیا کاریگەری کردووەتە سەر دروستبوونی بارانبارینی بەخوڕتر، لافاوی لەناکاو و بای بەهێز.