پێنتاگۆن: پیت هیگسێت سەربازانی ئەمەریکای خستووەتە مەترسییەوە
نووسینگەی پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن بەو ئەنجامە گەیشتووە پیت هیگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا سەربازانی ئەمەریکا و ئەرکەکەیان خستووەتە مەترسییەوە کاتێک ئەپی پەیام ناردنی سیگناڵی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی زانیاری سەبارەت بە هێرشێکی سەربازی دژی یاخیبووانی حووسی لە یەمەن.هەرچەندە هیگسێت دەسەڵاتی لابردنی نهێنی زانیارییە نهێنییەکانی هەیە، بەڵام لە ڕاپۆرتی پشکنەری گشتییدا دەرنەکەوتووە کە بە شێوەیەکی نادروست مامەڵەی کردووە.سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتەکە بەو ئەنجامە گەیشتوە هیگسێت سیاسەتی پێنتاگۆنی پێشێلکردووە دژی بەکارهێنانی ئامێرە کەسییەکانی بۆ کاروباری فەرمی و پێشنیاری باشترکردنی ڕاهێنانەکانی بۆ هەموو بەرپرسانی پێنتاگۆن کردووە.