کۆمیسیۆنی ئەورووپا 105 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا پلانێکی دوو ساڵەی بۆ دابینکردنی 105 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراین ڕاگەیاند، کە مەبەست لە دابینکردنی ئەم قەرزە بۆ ئەوەیە، ئۆکراین بتوانێت لە پێگەیەکی بەهێزەوە سەرکردایەتیی دانوستانەکانی ئاشتی بکات.سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لەکاتی پێشکەشکردنی پلانە داراییەکەدا بۆ ئۆکراین وتی: "ئەمڕۆ پێشنیار دەکەین دوو لەسەر سێی پێداویستییە داراییەکانی ئۆکراین بۆ دوو ساڵی داهاتوو دابین بکەین".