" نیگەرانی لە چارەنووسی پێنج چالاکی کورد لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین"
بەپێی زانیارییەکان، ١٠٦ ڕۆژ لەمەوبەر، بەکرێگیراوانی وەزارەتی ئیتڵاعات هەریەک لە (ئیحسان ڕۆستەمی، حەسەن تووزەندەجانی، ڕامین ڕۆستەمی و نیما مەهدیزادەگان)یان گرتوە کە لە بواری کتێب و بڵاوکردنەوەدا چالاکییان هەبووە.پەلامارەکانی دەزگا بەناو ئەمنییەکان بۆ سەر ئەم خێزانە هەر بەوە نەوەستا؛ ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەر، هێزەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی (جەهانگیر ڕۆستەمی)، باوکی ئیحسان و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی هەرسین و توندوتیژانە گرتویانە و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.ئەوەی نیگەرانییەکانی خێزان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی زیاتر کردووە، بێبەشکردنی تەواوەتیی ئەم پێنج زیندانییەیە لە مافی هەبوونی پارێزەر. هاوکات زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دۆخی تەندروستیی (حەسەن تووزەندەجانی) بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنەوە لە دۆخێکی مەترسیداردایە.
هەروەها (ئیحسان ڕۆستەمی) ماوەی ٢٠ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت، بەڵام دوای گیرانی باوکی، هیچ هەواڵێک لەسەر دۆخی مانگرتنەکەی لەبەردەستدا نەماوە.تا ئەم ساتە، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین و ئیتڵاعات، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆی گیران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم چالاکە کوردانە نەداوە و چارەنووسیان لە لێڵی و نادیاریدا هێڵدراوەتەوە."