چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران پارە بۆ فریودانی مێردمنداڵانی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت

ڕژیمی ئێران پارە بۆ فریودانی مێردمنداڵانی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت
خەبات میدیا

ڕژیمی ئێران پارە بۆ فریودانی مێردمنداڵانی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت"

دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل پەردە لەسەر پیلانێکی نوێ و مەترسیداری ڕژیمی ئێران لادەدەن، کە تێیدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پارەوە کەڵک لە مێردمنداڵان وەربگرێت بۆ مەبەستی سیخوڕی.ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، ناسراو بە (شین بێت)، ڕایگەیاند کە دەزگا هەواڵگرییەکانی حکومتی ئێران لە حەوتویەکانی ڕابردوودا هەڵمەتێکی فراوانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت (تێلێگرام) دەست پێکردووە. ئامانجی ئەم هەڵمەتە ڕاکێشانی سەرنجی گەنجان و مێردمنداڵانی ئیسرائیلە بە پێشنیاری دارایی، تاوەکو زانیارییان بۆ کۆ بکەنەوە.بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، ئەم تاکتیکەی ڕژیمی ئیران وای کردووە دەزگای (شین بێت) بە هاوکاریی شارەوانییەکان، بەرنامەیەکی بەپەلەی هۆشیارکردنەوە لە قوتابخانەکان دەست پێ بکەن. ئامانج لێی ئەوەیە بە خوێندکاران ڕابگەیەنن کە پارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشە و دەرەنجامەکەی سزای قورسی زیندان و تێکدانی دواڕۆژی گەنجانە.لای خۆیەوە، (تێسڤیکا برۆت)، سەرۆکی شارەوانیی (بەت یام) لە باشووری تەل ئەڤیڤ، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەوڵە تێکدەرانەیە، ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای جەنگی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە، ڕژیمی ئێران بەردەوام هەوڵی داوە کەلێن بخاتە نێو کۆمەڵگەی ئیسرائیلییەوە. ناوبراو داوای لە هاوڵاتیان کردووە وریای ئەو داوانە بن کە لە تۆڕەکانەوە ئاڕاستەیان دەکرێت و دەستبەجێ ڕاپۆرتیان بکەن."

3 مانگ و 27 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران پارە بۆ فریودانی مێردمنداڵانی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت

ڕژیمی ئێران پارە بۆ فریودانی مێردمنداڵانی ئیسرائیل بەکار دەهێنێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن