چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆمپانیای مێتا هەژماری بەکارهێنەرانی خوار تەمەن 16 ساڵان دەسڕێتەوە

کۆمپانیای مێتا هەژماری بەکارهێنەرانی خوار تەمەن 16 ساڵان دەسڕێتەوە
خەبات میدیا

کۆمپانیای مێتا هەژماری بەکارهێنەرانی خوار تەمەن 16 ساڵان دەسڕێتەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی دسمبری 2025، کۆمپانیای تەکنەلۆژیی "مێتا"ـی ئەمەریکی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەست دەکات بە سڕینەوەی هەژماری بەکارهێنەرە ئوسترالییەکانی خوار تەمەن 16 ساڵ لە پلاتفۆرمەکانی "ئینستاگرام"، "سرێدز" و "فەیسبووک".وتەبێژێکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، کار لەسەر سڕینەوەی هەژماری سەرجەم ئەو بەکارهێنەرانە دەکەین کە پێمان وایە تەمەنیان لە خوار 16 ساڵەوەیە، بڕیارەکەش تا  10ـی دسمبر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام پابەندبوون بە یاساکەوە پڕۆسەیەکی بەردەوام و قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوانەی هەژمارەکانیان دەسڕێتەوە، دەتوانن لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی 16 ساڵی هەژمارەکانیان وەک خۆی و بە هەمان ئەو ناو و ناوەڕۆکەی پێش سڕینەوەی تێیدا بووە، بگێڕنەوە و بەکاری بهێننەوە.

3 مانگ و 27 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆمپانیای مێتا هەژماری بەکارهێنەرانی خوار تەمەن 16 ساڵان دەسڕێتەوە

کۆمپانیای مێتا هەژماری بەکارهێنەرانی خوار تەمەن 16 ساڵان دەسڕێتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن