بریتانیا تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو فراواندەکات بۆ دۆزینەوەی تاوانباران
حکومەتی بریتانیا ڕایگەیاند کە پۆلیس بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو فراوانتر دەکات بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی تاوانباران، هەروەها پێشنیاری دامەزراندنی دەستەیەکی نوێی کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە.پۆلیسی لەندەن تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو بە شێوەی ڕاستەوخۆ (Live) لە چالاکییە گەورەکان وەک یارییەکانی تۆپی پێ بەکاردەهێنێت بۆ ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە لە لیستەکانی چاودێریدا ناویان هەیە.سارا جۆنز، وەزیری پۆلیسی لەندەن بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاندوە، تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو گەورەترین دەستکەوتە بۆ بەشداریکردن لە گرتنی تاوانباران لە دوای پشکنینی پێکهاتەی بۆ ماوەیی (DNA)ـەوە. ئەوە بە کردەیی یارمەتیدەر بوە لە دورخستنەوەی هەزاران تاوانباری مەترسیدار لە شەقامەکانمان و توانایەکی گەورەی هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی پۆلیس لە پاراستنی سەلامەتی.