نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکراین کۆدەبێتەوە
هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامن، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکراین کۆببێتەوە، تاوتوێی پلانی ئاشتی بکەن.کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەى ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لەگەڵ ڕوستەم ئومارۆڤ، سەرۆکی دانوستانکاری شاندی ئۆکراین دەبێت و کۆبوونەوەکەش لە فلۆریدا دەکرێت.دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێشهاتەکانی ڕووسیا و ئۆکراین وە دەڵێت، گفتوگۆکان تاڕادەیەک باشن، دەشڵێت، ڕووسیا دەیەوێت کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت.