بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی (بێڵ و مێلیندا گەیتس) بڵاویکردووەتەوە، ئامارەکان ڕێژەیەکی مەترسیدار نیشان دەدەن. لە کاتێکدا ساڵی 2024 ژمارەی کوژرانی منداڵانی خوار پێنج ساڵ بە 4.6 ملیۆن مەزەندە دەکرا، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بۆ 4.8 ملیۆن بەرزبێتەوە.گەیتس لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت: "ماوەی دەیان ساڵە جیهان پێشکەوتنی بەردەوامی بەدەستهێناوە لە ڕزگارکردنی ژیانی منداڵان، بەڵام ئێستا بەهۆی زیادبوونی ئاستەنگەکانەوە، ئەو پێشکەوتنە دەستیکردووە بە پێچەوانەبوونەوە".