مێتا بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد گرێبەست لەگەڵ میدیا جیهانییەکان دەکات
کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، لەگەڵ دەزگا میدیاییە گەورەکان رێککەوتووە کە بابەتەکانیان لەگەڵ بەرنامەی ژیریی دەستکردەکەی تێکەڵ بکات، بۆئەوەی زانیاریی سات بە سات بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپ بدات.ئەو کۆمپانیا گەورەیە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرای کرد، کاتێک بەکارهێنەران پرسیاری پەیوەندیدار بە هەواڵ دەکەن، مێتا ئەی ئای (Meta AI) هەواڵی بەپەلە و بابەتی جۆراوجۆری دیکە بە بەکارهێنەران دەدات، ئەوەش لە رێگەی هاوبەشی لەگەڵ تۆڕە هەواڵی و میدیاییە گەورەکان.