وه‌زاره‌تی به‌رگری كامبۆج ڕایگه‌یاند، "شه‌وی رابردو هێزه‌كانی تایله‌ند تۆپبارانی پێگه‌كانی كامبۆجیان كرد و به‌هۆیه‌وه دو هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له كامبۆج له ململانێی سنوری نوێبوه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتی دراوسێ گه‌یشته شه‌ش كه‌س". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تایلاند له تۆپبارانهكهیدا پارێزگای سنوری پانتای میانچیی كردۆته ئامانج و "دو هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوشتوه كه له‌سه‌ر ڕێگای نیشتمانی 56 گه‌شتیان كردوه". نێس فێكترا وه‌زیری ڕاگه‌یاندن به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندوه، "لانیكه‌م چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كامبۆجی له تۆپبارانه‌كانی لایه‌نی تایله‌ند له ڕۆژی دوشه‌ممه‌دا له پارێزگاكانی پرێا ڤیهێر و ئودار میانچی، كه هاوسنورن له‌گه‌ڵ تایله‌ند كوژراون".