دووشەممە 8ی دیسمبر 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ڕاوێژکارانی ئاسایشی ئۆکراین و وڵاتانی ئەورووپا سەرقاڵی داڕشتنەوەی کۆتایین بۆ ئەو ڕەشنووسەی پلانی ئاشتی کە لە مەیامییەوە هێنراوە، بڕیارە تا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە تەواو بکرێت و ڕادەستی ئەمەریکا بکرێت.زێلێنسکی ئاشکرای کرد، پلانی ئاشتیی ئەمەریکا دەستکاری کراوە و لە 28 خاڵەوە بۆ 20 خاڵ کەم کراوەتەوە. وتیشی: ئەمەریکییەکان دەیانەوێت سازش و خاڵی هاوبەش بدۆزنەوە، بەڵام کاتێک دێتە سەر باسی خاک، هیچ سازشێک لە ئارادا نییە.