چەندین راپۆرت و توێژینەوەی زانستی پێشانی دەدەن لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان، بەفربارین کەمی کردووە و زیاتر باران دەبارێت. بە گوێرەی ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریکا (EPA)، "لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەدا بەفربارین کەمی کردووە" و نزیکەی 57٪ـی وێستگەکانی چاودێریی کەشوهەوا ئاماژە بە کەمکردنی بەفربارین دەکەن.توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر ئۆراسیا کە ساڵی 2024 بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە بەفربارین لە زۆربەی ناوچەکانی ئۆراسیا کەمی کردووە. ئەم دابەزینەش پەیوەندییەکی بەهێزی بە دەردانی گازە گەرمکەرەکانەوە هەیە کە مرۆڤ هۆکارەکەیەتی