توێژینەوەیەکی گشتگیر و نوێی پەیمانگەی (کارۆلینسکا)ی سویدی ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی کاتێکی زۆر لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەسەر دەبەن، وردە وردە تووشی دابەزینی توانای سەرنجدان (Concentration) دەبن.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری زانستیی Pediatrics Open Science بڵاو کراوەتەوە، چاودێریی زیاتر لە 8,000 منداڵی کردووە لە تەمەنی 10 بۆ 14 ساڵیدا بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە.لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا، بەکارهێنانی شاشە و میدیای دیجیتاڵی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەکانی کەمسەرنجی و فرەجووڵەیی (ADHD) لە سوید و وڵاتانی دیکە. لەم چوارچێوەیەدا، توێژەرانی پەیمانگەی کارۆلینسکا لە سوید بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی تەندروستی و زانستیی ئۆریگۆن لە ئەمەریکا، لێکۆڵینەوەیان لەسەر پەیوەندیی نێوان خووەکانی بەکارهێنانی شاشە و نیشانەکانی پەیوەست بە ADHD کردووە.