تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیە، ڕایگەیاند کە هەردوو وڵات لە گفتوگۆدان سەبارەت بە کڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی "ئێف-٣٥" لەلایەن ئەنقەرەوە. بە وتەی ناوبراو، بەپێی یاساکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی تورکیە بگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی ئێف-٣٥، نابێت چیتر سیستەمی "ئێس-٤٠٠"ی ڕووسی لە بەردەستدا بێت یان بەکاری بهێنێت.باراک ئاماژەی بەوەش کرد کە پەیوەندیی ئەرێنیی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە، کەشێکی نوێی لە هاوکاری دروست کردووە و بووەتە هۆی "بونیادنەرترین گفتوگۆکان لە نزیکەی دەیەی ڕابردوودا".ئەو نووسیویەتی هیوا دەخوازرێت ئەو گفتوگۆیانە لە مانگەکانی داهاتوودا بگەنە پێشکەوتنێک کە پێداویستییە ئەمنییەکانی ئەمریکا و تورکیە دابین بکات.