چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترەمپ: کۆتایی مادۆرۆ نزیکە

ترەمپ: کۆتایی مادۆرۆ نزیکە
خەبات میدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند «ڕۆژەکانی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ژماردندان (کۆتاییان نزیکە)»، بەڵام خۆی بەدوور گرت لە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زەمینی یان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕاستەوخۆ دژی ڤەنزوێلا.ترەمپ ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئازەر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری پۆلیتیکۆ، بە پێداگریی کردن لەسەر ئەوەی کە سەبارەت بە «ستراتیژیی سەربازی» قسە بۆ میدیاکان ناکات، وتی: «نایەوێت هیچ شتێک ڕاگەینیت یان ڕەت بکاتەوە.»ناوبراو لە مانگەکانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ جێگیرکردنی هەزاران سەربازی ئەمریکی، گرووپێکی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە دەریای کاریبی و هێرشە دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو بەلەمانەی گومانی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەریان لێ دەکرێت، چەندین جار وتبووی کە «هەنگاوی گەورە» دژی مادۆرۆ لە ڕێگادان.ترەمپ جارێکی دیکە مادۆرۆی تۆمەتبار کرد بەوەی کە «ملیۆنان کەس لە زیندانییان، قاچاقچییانی ماددەی هۆشبەر و ئەو کەسانەی لە سەنتەرەکانی دەروونپزیشکی خەوێندراون»ی ڕەوانەی ئەمریکا کردووە.

3 مانگ و 21 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ: کۆتایی مادۆرۆ نزیکە

ترەمپ: کۆتایی مادۆرۆ نزیکە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن