چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چالاکوانێکی فەلەستینی: حەماس چەندین تۆن شیری وشکی شاردووەتەوە تا گێڕانەوەی «قاتوقڕیی بەرفراوان» بەهێز بکات.

چالاکوانێکی فەلەستینی: حەماس چەندین تۆن شیری وشکی شاردووەتەوە تا گێڕانەوەی «قاتوقڕیی بەرفراوان» بەهێز بکات.
خەبات میدیا

چالاکوانێکی فەلەستینی: حەماس چەندین تۆن شیری وشکی شاردووەتەوە تا گێڕانەوەی «قاتوقڕیی بەرفراوان» بەهێز بکات.

 

چالاکوانێکی فەلەستینی ڕایگەیاند حەماس چەندین تۆن شیر و تەواوکەری خۆراکیی تایبەت بە منداڵانی لە کۆگایەکدا شاردووەتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی غەززە لە برسێتیدا بمێننەوە و گێڕانەوەی (بانگەشەی) ئەو گرووپە سەبارەت بە «قەیرانی برسێتیی بەرفراوان» بۆ لاوازکردنی ئیسرائیل بەهێزتر بێت.بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک پۆست، فوئاد خەتیب، چالاکوانی دژەحەماس و دانیشتووی ئەمریکا، ئەم گرووپەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ماددە خۆراکییە تایبەتەکانی کۆرپە و منداڵانی قۆرخ کردووە تا بە ئەنقەست برسێتی لە غەززە زیاد بکات و تێڕوانینی گشتی بەرامبەر ئیسرائیل بشێوێنێت.ئەو ڤیدیۆیەی کە خەتیب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، کۆگایەک نیشان دەدات کە سەدان پاکەت شیر و تەواوکەری خۆراکیی منداڵانی تێدا دەبینرێت.خەتیب لە ئێکس نووسیویەتی: «لە خراپترین ڕۆژەکانی قەیرانی برسێتی لە غەززە لە شەش مانگی ڕابردوودا، حەماس بە ئەنقەست چەندین تۆن شیری کۆرپە و تەواوکەری خۆراکیی منداڵانی لە ڕێگەی هەڵگرتنیان لە کۆگا نهێنییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی غەززە، شاردووەتەوە.»

3 مانگ و 21 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چالاکوانێکی فەلەستینی: حەماس چەندین تۆن شیری وشکی شاردووەتەوە تا گێڕانەوەی «قاتوقڕیی بەرفراوان» بەهێز بکات.

چالاکوانێکی فەلەستینی: حەماس چەندین تۆن شیری وشکی شاردووەتەوە تا گێڕانەوەی «قاتوقڕیی بەرفراوان» بەهێز بکات.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن