لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی، بە ئاماژەدان بە گیرانی نەوتهەڵگرێک لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند کە کاتی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی مادۆرۆ و ڕزگاربوونی خەڵکی ڤەنزوێلا لە ستەم و زۆرداری هاتووە.بە وتەی ناوبراو، دەکرێت ئەو نموونەیە بۆ کەشتیگەلی سێبەری ڕووسیاش جێبەجێ بکرێت کە «مەکینەی جەنگیی پوتین بەهێز دەکات».ئەو سیناتۆرە کۆمارییە وتی پشتیوانی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ گرتنی نەوتهەڵگرەکە، «چونکە ئەو نەوتهەڵگرە بۆ گواستنەوەی نەوتی ژێر گەمارۆی ڤەنزوێلا و حکومتی ئێران بەکار دەهات.»