زیادبوونی ژمارەی كوژراوانی هێرشە چەکدارییەكەی سەر بەکرێگیراوانی سپای پاسداران لە زاهیدان بۆ چوار کەس
دوابەدوای هێرشی چەکداری بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانی بنکەی قودسی سپای ترۆریستی پاسداران لە ناوچەی لار لە زاهیدان، ژمارەی كوژراوانی ئەو هێرشە بۆ چوار کەس زیادی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی "حال وەش"، یەکێک لە بریندارەکان کە باری تەندروستیی ناجێگیر بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز دوای چەند سەعاتیک لە گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان کوژراوە.
فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی سپای قودس ترۆریستی پاسداران، وێڕای دانپێدانان بەو هێرشە، ناوی سێ کەس لە كوژراوان بە ناوەكانی "محەممەد بزی" و "عەلیرەزا پیری" خەڵکی زابول و "سەجاد مەرعشی" ڕاگەیاند. هەروەها لە نێو کوژراوەکاندا باس لە "عەلیرەزا نەسیر ئابادی (بەسیرەتی)" کراوە.
میدیاکانی ڕێژیم پێشتر سێ کوژراو و سێ برینداریان ڕاگەیاندبوو، بەڵام لەگەڵ کوژرانی یەکێک لە بریندارەکان، ژمارەی كوژراوان گەیشتە چوار کەس، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ڕەوشی بریندارەکانی دیکەش خراپە. تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتو