دوێنێ، چوارشەممە 10ـی دسمبری 2025، جولیۆس ڤان دەر واڵت، سەرۆکی بەرنامەی هەڵگرتنەوەی مینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەڵەستین، ڕایگەیاند "منداڵان لاوازترین گرووپن لە بەرانبەر مەترسییەکانی پاشماوەکانی شەڕ و تەقەمەنییە نەتەقیوەکان؛ ئەو بابەتە ڕێگریی لە ئاسایی بوونەوەی دۆخی ژیانی غەززە دەکات."ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پیداگریی کردەوە لەوەی "تەقەمەنییە نەتەقیوەکان لە غەززە، پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست و گەڕانەوەی هەزاران ئاوارە، بوونەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی؛ جگە لەوەش ئەو ژمارە زۆرەی بۆمبی نەتەقیو و مین، کاریگەریی نەرێیی زۆریان کردووەتە سەر ڕەوشی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە."