چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی: ڤەنزوێلا لەژێر داگیرکاری حکومەتە دیکتاتۆرەکاندایە، لەنێویاندا ڕژیمی ئێران

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی: ڤەنزوێلا لەژێر داگیرکاری حکومەتە دیکتاتۆرەکاندایە، لەنێویاندا ڕژیمی ئێران
خەبات میدیا

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی: ڤەنزوێلا لەژێر داگیرکاری حکومەتە دیکتاتۆرەکاندایە، لەنێویاندا ڕژیمی ئێران


ماریا کۆرینا ماچادۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ڤەنزوێلا «لەژێر داگیرکاریی هێزە بیانییەکاندایە». ئەو حکومەتەکانی ڕووسیا، ڕژیمی ئێران و کوبا و هەروەها گرووپە تاوانکارەکانی بە پاڵپشتی سەرەکیی حکومەتی ڤەنزوێلا دانا و داوای لە وڵاتانی دیموکراتیک کرد کە ڕێگە لەم پشتیوانییانە بگرن.بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسى هەواڵی ڕۆیتەرز، ماچادۆ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەز ، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەو پاڵپشتی لە «دەستێوەردانی ئەمریکا» لە ڤەنزوێلا دەکات، وتی: «وڵاتەکەمان هەر ئێستا لەژێر داگیرکاریی هێزە بیانییەکاندایە.»ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە «وڵاتانی دیموکراتیک دەبێت ڕێگە لەم چالاکییە نایاساییانە بگرن»، ڕایگەیاند کە بەنیازە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی «لە کاتێکی گونجاودا» بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە؛ بەڵام ئامادە نەبوو ڕوونکردنەوە بدات کە کەی دەگەڕێتەوە بۆ ڤەنزوێلا.

3 مانگ و 20 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی: ڤەنزوێلا لەژێر داگیرکاری حکومەتە دیکتاتۆرەکاندایە، لەنێویاندا ڕژیمی ئێران

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی: ڤەنزوێلا لەژێر داگیرکاری حکومەتە دیکتاتۆرەکاندایە، لەنێویاندا ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن