هێرشە سنوورییەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا دوای چەند سەعاتیک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ترەمپەوە بەردەوامە
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە پێکدادانەکان لە نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بەرەبەیانی شەممە بەردەوام بوون؛ ئەمەش چەند سەعاتیک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەواڵی ئاگربەستی ڕاگەیاند، بانگەشەیەک کە بەرپرسانی هەردوو وڵات ڕایەننەگەیاند.
بەپێی ڕۆیتەرز، حکومەتی کەمبۆدیا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی تایلەند، بە فڕۆکە جەنگییەکانیشەوە، بەرەبەیانی شەممە ٢١ی ئازەر هێشتا ئامانجەکانیان لەسەر سنووری جێناکۆکی نێوان دوو وڵات کردووەتە ئامانج. ئەو هێرشانە لە کاتێکدا بەردەوامن کە سەرۆکی ئەمریکا وتبووی بە ناوبژیوانی ئەو، هەردوو لا گەیشتوونەتە ئاگربەست.
وەزارەتی ڕاگەیاندنی کەمبۆدیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی تایلەند «هێشتا بۆردومانیان ڕانەگرتووە». لە بەرامبەردا، سپای تایلەند کەمبۆدیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە کردنەئامانجی ناوچە مەدەنییەکان و دانانی مینی زەمینی، «بەردەوام یاسا نێودەوڵەتییەکان»ی پێشێل کردووە.