ئەمەریکا و ئۆکراین و ئەورووپیەکان لە بەرلین کۆ دەبنەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ئەوحەوتویە لە بەرلین لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین و سەرکردەکانی ئەورووپا کۆ دەبێتەوە، بە گوێرە زانیارییەکان سەرەتای 2027 ئۆکراین دەبێتە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا.حکوومەتی ئەڵمان ڕایگەیاندووە، بەرلین میوانداری گفتوگۆ و دیداری سەرکردەکان دەکات، لەنێویاندا سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ بەشداری گفتوگۆکان دەبن؛ ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە زێلێنسکی، دووشەممە 15ی ئەم مانگە لەگەڵ فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمان بەشداری کۆڕبەندی بازرگانی ئەڵمان و ئۆکراین بکات.