لە ئۆکراین هێرشکرایە سەر کەشتییەکی تورکیە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیە رایگەیاند، لە هێرشێکی سەر بەندەری چۆرنۆمۆرسکی شاری ئۆدێسای ئۆکراین، کەشتیی کۆمپانیایەکی تورکی زیانی بەرکەوتووە.
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا کە نیوەشەوی رابردوو 12ـی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە: "ئەو هێرشەی کرایە سەر بەندەری چۆرنۆمۆرسکی ئۆکراین، زیانی بە کەشتییەکی بیانی گەیاند کە خاوەنەکەی کۆمپانیایەکی تورکییە. نیگەرانیمان ڕادەگەینین سەبارەت بە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی جەنگی بەردەوام لە ناوچەکەمان بۆ دەریای رەش و سەلامەتیی دەریاوانی و ئازادیی هاتووچۆ."