چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە سوودان هێرشێکی درۆنی شەش ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکوژێت

لە سوودان هێرشێکی درۆنی شەش ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکوژێت
خەبات میدیا

لە سوودان هێرشێکی درۆنی شەش ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکوژێت


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە پەرەسەندنێکی مەترسیداری دۆخی ئەمنیی سوودان، بنکەیەکی لۆجستیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری کادوقلی کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی هێزە نێودەوڵەتییەکان کوژران و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ڕووداوەکە، هۆشداریدا لە مەترسیی بەردەوامیی پێکدادانەکان.ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد،ڕۆژی شەممە هێرشێکی مەترسیدار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە سەر بنکەیەکی لۆجستیی سەر بە تیمە ئاشتیپارێزەکان لە شاری کادوقلی. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاکامی هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی شەش سەربازی بەنگلادیشی کە وەک بەشێک لە هێزی ئاشتیپارێز لەو وڵاتە خزمەتیان دەکرد

3 مانگ و 17 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە سوودان هێرشێکی درۆنی شەش ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکوژێت

لە سوودان هێرشێکی درۆنی شەش ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکوژێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن