ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمشەو لە زاری سێ بەرپرسی سوریەوە بڵاویكردەوە، ئەو کەسەی ڕۆژی شەممە هێرشیکردە سەر سەربازانی سوریە و ئەمریکی لە ناوەڕاستی شاری تەدمور، ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریەیە.
لایخۆیەوە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریە بە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلئیخباریەی سوریەی ڕاگەیاندوە، هێرشبەرەکە پۆستی سەرکردایەتی لە هێزە ئەمنییەکاندا نەبوە، بەبێ ئەوەی ڕونی بکاتەوە کە ئایا ئەندامێکی ئاسایی هێزە ئەمنییەكان بوە یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشبەرەکە "بیروباوەڕی توندڕەوی وەرگرتوە"، پیداگریشی کردەوە، "ڕادەگەیندریت کە ئایا ئەو تاکە پەیوەندی بە داعشەوە هەیە یان هەمان ئایدۆلۆژیای ڕێکخراوەکەی هەیە".