نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئۆرشەلیم بنیامین ناتانیاهۆ لەگەڵ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیە و نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریەکۆبووەوە.هەروەها لە کۆبوونەوەکە هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و هەر دوو باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمەریکا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل ئامادەبوون.
تۆم باراک دوای کۆبوونەوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: گفتوگۆیەکی بنیاتنەریان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەبووە و پێکەوە کار لەسەر سەقامگیریی و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکە دەکەن.