ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئاشکرایکردووە، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەورووپا پلانیان هەیە بەشداری دانوستانەکانی یەکلاکردنەوەی ئۆکراین بکەن کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەڵمان بەردەوام بێت.ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئاشکرایکردووە، ئەو خولە دانوستانەی کە یەکشەممە لە بەرلین دەستیپێکردووە، ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و چەند سەرکردەیەکی ئەورووپی بەنیازن بەشداری بکەن لە چوارچێوەی فراوانکردنی بەشداریی سیاسی لە پرۆسەی چارەسەری قەیرانی ئۆکراین.ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دانوستانەکان لەسەر پرسی ئۆکراین لە بارەگای ڕاوێژکاری ئەڵمان دەستیپێکردووە، بە بەشداری ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و جارێد کوشنەر، هاوکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین یەکێکی دیکەیە لە بەشداربووەکان.