گورزی ئەمریکا لە تۆڕەکانی بازرگانیی ماددە قەدەغەکراوەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی باشووری سپای ئەمریکا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناوی "ڕمی باشوور" لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن، هێزەکان دەستیان بەسەر سێ بەلەمی گومانلێکراودا گرتووە کە پێدەچێت لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بەڕێوەبرابن. ئۆپەراسیۆنەکە کە بە سەرپەرشتی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەنجامدراوە، بووەتە هۆی کوژرانی هەشت کەس. جێی ئاماژەیە لە پێنج مانگی ڕابردوودا، ڕێژەی کوژراوان لە ئۆپەراسیۆنە هاوشێوەکاندا گەیشتووەتە ٩٥ کەس.