ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له فڕه‌نسا کوژرانی دو منداڵی لێكه‌وته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له شاری ترێفۆی فڕه‌نسا له نزیك شاری لیۆن ڕویدا و به‌هۆیه‌وه دو منداڵ کوژران .ئیداره‌ی پارێزگای ترێفۆ ڕایگه‌یاندوه، ته‌قینه‌وه‌كه له نهۆمی خواره‌وه‌ی بینایه‌كی چوار نهۆمی ڕویداوه.ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، پێنج كه‌سی دیكه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی نزیك، له كاتێكدا دو كه‌س كه برینه‌كانیان سوك بوه به ته‌نیا چونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.ده‌سه‌ڵاتداران ڕایەنگەیاندووە كه هێشتا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردن به‌رده‌وامن و ته‌قینه‌وه‌كه په‌نجه‌ره‌ی دو قوتابخانه‌ی له نزیك شوێنی ڕوداوه‌كه شكاندوه .