ئەوروپا داوا لە گەلەکانی دەکات خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویكردەوە، دوبارەبونەوەی هۆشداریی بەرپرسانی باڵا ئەوروپا بە "وەرچەرخانێکی دەرونیی قوڵ" دادەنرێت بۆ کیشوەرێک کە دوای دو جەنگی جیهانی خۆی بنیادنایەوە لەسەر بنەمای وتارێک کە پشت بە ئاوهەنگی و بوژانەوەی ئابوریی هاوبەش دەبەستێت.لە ماوەی پشوی کۆتایی هەفتەدا، فریدریش مێرتزی ڕاوێژکاری ئەڵمان، ستراتیژیی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیای لە ئۆکراین بە ستراتیژیی هیتلەر لە ساڵی 1938 چواند، کاتێک دەستی بەسەر هەرێمی "سودێت"دا گرت لە چیکۆسلۆڤاکیا کە زۆرینەی ئەڵمانی بون، پێش ئەوەی بەردەوام بێت لە داگیرکردنی بەشێکی فراوانی کیشوەرەکە.ئەوەش دوای چەند ڕۆژێک هات لە وتارێکی مارک ڕوتە، سەرۆکی گشتیی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، کە تێیدا هۆشداریدا لەوەی "جەنگ لەسەر دەرگاکانمانە" و "دەبێت ئامادەبین بۆ جەنگێک هاوشێوەی ئەوەی باوباپیرانمان ڕوبەڕوی بونەوە"، و ئەوەشی زیادکرد کە ڕوسیا ڕەنگە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ناتۆ لە ماوەی پێنج ساڵدا.