ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراین"هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین"هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆی "زۆر درێژ و زۆر باشی" لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، هاوتا ئۆکراینییەکەی و سەرکردەکانی ناتۆ و وڵاتانی ئەورووپا، لەنێویاندا بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان هەبووە.لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئەو دواییەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا، زیلینسکی و ئەورووپییەکان لە بەرلین، ترەمپ لە نووسینگەکەی بە رۆژنامەڤانانی وت: "هەوڵدەدەین تەواوی بکەین و پێموایە ئێستا نزیکتر بینەوە".