چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکوژیی دوو پەرستار لە کرماشان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا

خۆکوژیی دوو پەرستار لە کرماشان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا
خەبات میدیا

خۆکوژیی دوو پەرستار لە کرماشان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو پەرستاری خەڵکی کرماشان کە لە ناوەندی دەرمانیی سەر بە زانکۆی پزیشکیی کرماشان کاریان دەکرد، بە هۆی فشاری درێژخایەن و ماندوویەتی پیشەیی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز، "شەیدا ئەرزانی" پەرستار لە نەخۆشخانەی "ئیمام ڕەزا"ی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها شەوی شەممە ٢٢ی سەماوەز، "میلاد مروەتی" ٢٥ ساڵە و پەرستار لە ئورژانسی نەخۆشخانەی خومەینی لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو لە کۆتا پۆستی ئینستاگرامیی خۆیدا نوسیبووی: "ویستم کۆتایی بە خەم بێنم، بەڵام نەمتوانی، خۆمم کۆتایی پی هێنا". سەعید مورادی وەفا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەرستارانی کرماشان بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامیی تایبەتیی خۆی، ئەو ڕووداوەی بە بڕیارێکی کەسی دانەناوە، بەڵکوو هۆکارەکەی بۆ کەڵەکەبوونی قەیرانەکان و پووکانەوەی کادری دەرمانیی نیزامی پەرستاری لە ئێراندا گەڕاندووەتەوە.

3 مانگ و 15 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوژیی دوو پەرستار لە کرماشان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا

خۆکوژیی دوو پەرستار لە کرماشان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن