گیرانی دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار، ژمارەی گیراوانی ئەو شارە لە یەک ڕۆژدا بۆ چوار کەس زیادی کردووە
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماەز، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هەژار تورجی کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی کۆپەڕ و ڕزگار خوانپایە کوڕی محەممەدئەمین گرتویانەن و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە. هیشتا، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی لێکێندراوەتە پێیان لەبەردەستدا نییە.