له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچه‌ران له نزیكه‌ی دورگه‌ی گریتی وڵاتی یۆنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14 كۆچه‌ر کوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بون. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، به‌له‌مێكی كۆچه‌ران كه به‌ره‌و وڵاتی یۆنان به‌ڕێكه‌وتبو، 34 كۆچه‌ری میسری هه‌ڵگرتبو، به‌ڵام له نزیكه‌ی دورگه‌ی گریت ژێرئاوكه‌وت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕ ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه 14 كۆچه‌ر كه سه‌رجه‌میان میسڕی بون کوژران و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ژماره‌یه‌ك كۆچه‌ریان له خنكان رزگاركردوه و گه‌ڕان به‌دوای بێسهروشوێنبوانیش به‌رده‌وامه.