دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا واژۆی لەسەر 221ـەمین فەرمانی سەرۆکایەتی کرد؛ ژمارەیەک کە لە تەواوی یەکەم خولی سەرۆکایەتییەکەی زیاترە. فەرمانەکان لە رێگریی نوێی گومرگییەوە تاوەکو پەرەدان بە ژیریی دەستکرد، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و شێوەی تەلارسازیی باڵەخانە فیدراڵییەکان لەخۆدەگرن. بەگوێرەی نوێترین تۆماری فیدراڵی، لەو کاتەوەی ترەمپ لە 20ـی دسمبر گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، 220 فەرمان کە لە رووی یاساییەوە پابەندکەرن و پێویستیان بە رەزامەندیی کۆنگرە نییە، دەرکراون. چاوەڕوان دەکرێ 221ـەمین دەقی فەرمانەکەش، کە رۆژی دووشەممە لەلایەن ترەمپەوە واژۆی لەسەر کرا و مادەی فێنتانیلی وەک چەکی کۆمەڵکوژ پۆلێنکرد، بەفەرمی بڵاوبکرێتەوە.