گەمارۆی نەوتی ڤەنزوێلا کاریگەری لەسەر ڕژیمی ئێرانیش هەیە
جەرووزالێم پۆست بە ئاماژەدان بە بڕیاری ئەو دواییەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دابینکردنی سنووردارکردن بەسەر نەوتهەڵگرە پەیوەندیدارەکان بە ڤەنۆزوێلاوە، نووسیویەتی: ئەو هەنگاوە جگە لەو حکومتە، کاریگەری دەکاتە سەر حکومتی ئێران و وڵاتانی دیکەش کە لە بواری نەوتدا هاوکاری کاراکاس دەکەن و لە نەوتهەڵگرە سزادراوەکان کەڵک وەردەگرن. سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان "گەمارۆی تەواو و هەمەلایەنە"ی ئەو نەوتهەڵگرە سزادراوانەی دەستپێکردووە کە دەچنە ناو ڤەنۆزوێلا یان لەو وڵاتە دەردەچن. هەروەها ناوبراو حکوومەتی ڤەنۆزوێلای خستە ناو لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان"ـەوە. پێشتریش و لە ١٩ی سەرماوەزدا، ئەمریکا دەستی بەسەر نەوتهەڵگری "سکیپەر"دا گرت کە بۆ گواستنەوەی بارە نەوتییە سزادراوەکانی ڤەنۆزوێلا و ڕژیمی ئێران بەکاردەهێنرا. کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ٢٠ی سەرماوەز وتی سپای پاسداران ئەو نەوتهەڵگرەی بۆ مامەڵەکانی خۆی لە بازاڕی ڕەشدا بەکاردەهێنا.