ترەمپ هەڕەشە دەکات: ڕێگە نادەین گەمارۆی سەر ڤەنزوێلا بشکێنرێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ههڕهشه دهكات و ڕایگەیاند، ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات کە گەمارۆی سەر ڤەنزوێلا پێشێل بکات.دۆناڵد ترەمپلە وتارێکدا ڕایگەیاند، "ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین گەمارۆی سەر ڤەنزوێلا پێشێل بکات، ئەوان نەوتەکەی ئێمەیان بردوە، ئێمەش دەمانەوێت دوای ئەوەی کۆمپانیاکانمان دەرکرد، نەوتەکەمان بگەڕێنینەوە".کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی ڤەنزوێلا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی گەمارۆی دەریایی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، تائێستا بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بەبێ پچڕان.