چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترەمپ: بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر داعش، تۆڵەی خوێنی سەربازەکانمان کردەوە

ترەمپ: بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر داعش، تۆڵەی خوێنی سەربازەکانمان کردەوە
خەبات میدیا

ترەمپ: بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر داعش، تۆڵەی خوێنی سەربازەکانمان کردەوە


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هێرشێکی سەربازیی بەرفراوان زیاتر لە 70 ئامانجی رێکخراوی داعشی لە نێوەڕاستی سوریە بۆردوومانکرد. دۆناڵد ترەمپ ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە "تۆڵەسەندنەوەیەکی زۆر تووند" ناوبرد لە بەرامبەر ئەو سێ ئەمریکییەی حەوتوی رابردوو لە نزیک تەدموور کوژران. هێزەکانی سوریەی دیموکرات- هەسەدە لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، ئەو پاڵپشتییە ئاسمانییە بەردەوامە "ئامرازێکی یەکلاییکەرەوەیە" بۆ ئەوەی رێگری لە رێکخستنەوەی شانەکانی ئەو رێکخراوە بکرێ.بەرەبەیانی شەممە 20-12-2025، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانی بە هاوئاهەنگی سپای ئوردن، ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیری بۆ سەر ژێرخانی چەک و تەقەمەنیی داعش ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا کە چەندین ناوچەی جیاوازی نێوەڕاستی سوریەی گرتووەتەوە، زیاتر لە 100 مووشەکی وردپێکێن بەکارهێندراون.دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کارۆلاینای باکوور سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی راگەیاند و وتی: "تەنیا دوو سەعات پێش ئێستا، گورزێکی کوشندەمان لە چەتەکانی داعش لە سوریە وەشاند. ئەوان هەوڵیان دەدا ریزەکانیان رێکبخەنەوە، بەڵام ئێمە زۆر بە تووندی لێمان دان."

3 مانگ و 11 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ: بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر داعش، تۆڵەی خوێنی سەربازەکانمان کردەوە

ترەمپ: بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر داعش، تۆڵەی خوێنی سەربازەکانمان کردەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن