ژاپۆن مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی جیهانی دەرکرد
١٥ ساڵ دوای کارەساتی ئەتۆمیی فوکۆشیما، ژاپۆن کۆتا هەنگاوی نا بۆ دەرکردنی مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی وێستگەی "کاشیوازاکی-کاریوا"، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی جیهانە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، پەرلەمانی پارێزگای نیگاتا لە ژاپۆن، دەنگی متمانەی بە "هیدێئۆ هانازومی" وەک پارێزگاری نیگاتا دا.ناوبراو مانگی ڕابردوو پشتیوانیی خۆی بۆ خستنەگەڕی دووبارەی وێستگەی کاشیوازاکی-کاریوا دەربڕیبوو، و ئەو دەنگی متمانەیە لە کردەوەدا ڕێگە دەدات ئەو وێستگەیە جارێکی دیکە دەست بە چالاکییەکانی بکاتەوە.وێستگەی کاشیوازاکی-کاریوا کە نزیکەی ٢٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای تۆکیۆوە دوورە، یەکێک بوو لەو ٥٤ ڕاکتەرەی کە دوای بوومەلەرزە و سۆنامییەکەی ساڵی ٢٠١١ داخران.ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١١ وێستگەی "فوکۆشیما دای-ئیچی"یان لەکار خست و خراپترین کارەساتی ئەتۆمیی جیهانیان دوای چەرنۆبیڵ تۆمار کرد.