ئیسرائیل داوا له جوله‌كه‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان
جه‌دعون ساعر له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی داگیرساندنی مۆمدا كه به بۆنه‌ی كۆتا ڕۆژی حهنوكه بوو، ڕایگه‌یاند دژایەتی جوله‌كه گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، جوله‌كه‌كان له چه‌ند وڵاتێك كراونه‌ته ئامانج، له‌كاتێكدا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌مو شوێنێك به سه‌لامه‌تی بژین، به‌ڵام ئێمه به ته‌واوی ئاگادارین له‌وه‌ی چی ڕوده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌زمونی مێژوییمان هه‌یه، ئه‌مڕۆ جوله‌كه‌كان له هه‌مو جیهاندا دەبنە ئامانج. لهپهیامێكیشدا بۆ كۆمه‌ڵگه جوله‌كه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا وتی، "ئه‌مڕۆ بانگه‌وازی جوله‌كه‌كانی ئینگلته‌را و جوله‌كه‌كانی فڕه‌نسا و جوله‌كه‌كانی ئوسترالیا و جوله‌كه‌كانی كه‌نه‌دا و جوله‌كه‌كانی به‌لجیک ده‌كه‌م، وه‌رنه‌وه بۆ خاكی ئیسرائیل و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانتان".