چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارستانی سەرباز

کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارستانی سەرباز
خەبات میدیا

بەپێی ڕاپۆرتی "حاڵ وەش"؛ ئەمڕۆ دووشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ ، هاووڵاتییەکی بەلووچ بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە گوندی "کەدان" سەر بە ناوچەی "کەلات" لە شارستانی سەرباز، کوژرا.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوژراوە؛ «عەبدولحەکیم حەمەلی» خەڵک و دانیشتووی گوندی "کیشکۆر"ی شارستانی سەرباز لەلایەن حاڵ وەشەوە ڕاگەیندرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی حاڵ وەش: «دەوروبەری سەعات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چەکدارانی نەناسراو کە سواری ئۆتۆمبێلێکی پژۆی ڕەنگ خۆڵەمێشی (نوک‌مدادی) بوون، بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە بەلووچە، بوونەتە هۆی ئەوەی گوللە بەر سەری بکەوێت و لە شوێنی ڕووداوەکە بکوژری.»
سەرچاوەکان لە درێژەدا ڕایانگەیاندووە: «دوای تەقەکردنەکە، ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە دەستبەجێ لە شوێنەکە هەڵاتوون و تا ئێستا ناسنامەی هێرشبەر یان هێرشبەرەکان دیار نییە.»هیشتا، هیچ زانیارییەک دەربارەی مەبەست و ناسنامەی هێرشبەرەکان لەبەر دەستدا نییە.

3 مانگ و 9 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارستانی سەرباز

کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارستانی سەرباز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن