گیرانی باوک و برای چیاکۆ یووسفینژاد، چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردوو
ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانبار، عادڵ یووسفینژاد تەمەن ٥٣ ساڵ و ئاکۆی کوڕی، باوک و برای چیاکۆ یووسفینژاد، لە چالاکانی ژینگەیی کە شەهید بوو لە سنە، دوای بانگکرانیان بۆ ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لەو شارەدا گیراوە.بەپێی سەرچاوەكاوە بڵاوکراوەکان ئەو دوو کەسە، دوێنێ لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگ کراون و لە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ و دوای سەردانیان بۆ ئیتلاعاتی سپا، گیراون.هیشتا، زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆی گیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەكان لە بەردەستدا نییە. چیاکۆ یووسفینژاد، كە لە كاتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری ئاویەردا تووشی سووتان ببوو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، شەهید بوو.